لە هەواڵە وەرزشییەکانەوە

ئەنچیلۆتی دڵی خۆشە و عەیبی نییە

964+

ژووری هەواڵ

لیژنەی دیسپلینی خولی ئەستێرەکانی عێراق یەک لێشاو سزای دەرکرد، یانەی بەسرە بەهۆی کەتنێکی کارگێڕییەوە دۆڕاو دهوک و زاخۆش یەکی 20 ملیۆن سزا دران.
کێشەکەی بەسرە ئەوەیە کاتێک لەگەڵ یانەی قاسم یاری هەبووە، یاریزانێکی هێناوەتە ناوەوە کە تۆمار نەکراوە، بۆیە لیژنەکە بڕیاریدا یارییەکە سێ بە سفر حیساب بکات و بەسرە دۆرا، 15 ملیۆن دیناریش بوو بەنسیبی.
سەبارەت بەهەردوو یانەی دهۆک و زاخۆش هەریەکەیان 20 ملیۆن دینار سزا دراون، ئەمەش بەهۆی ”ئاژاوەگێڕی هاندەرانەوە”.

……
کارلۆ ئەنچیلۆتی راهێنەری ریال مەدرید دەڵێت، من زۆر ئاسوودەم لە ریال مەدرید، نامەوێ باسی ئایندە بکەم و هیچ پەلەم نییە.
ئەم چەند رۆژە هەمووان چاویان لە ئەنچیلۆتییە چونکە نازانرێ لەگەڵ یانە مەلەکییەکە دەمێنێتەوە یان مەیلی بەرازیل رایدەکێشێت و دەبێتە راهێنەری سامپا.
مانگی یەکی داهاتوو گرێبەستەکەی ئەنچیلۆتی کۆتایی دێت، بەڵام ریال مەدرید دەیەوێت پێشوەختە نوێی بکاتەوە.
بیرتان بێت ئەمشەو ریال یارییەکی گرنگی هەیە لەگەڵ ناپۆلی و کارلۆ ئەنچیلۆتی نایەوێت سەرنجی پەرت ببێت.

…..
ئەگەر کار وابڕوات وەرزشی ژنانە دەبێتە مایەی خێروبەرەکەت، چونکە مەزەندە دەکرێت تا ساڵی داهاتوو داهاتەکەی یەک ملیار دۆلار تێپەڕ بکات.
کۆمپانیای دیلۆت کە تایبەتە بە وردبینی دارایی ئەمڕۆ چوارشەممە رایگەیاند پێشبینی دەکەن هەتا ساڵی 2024 بەهۆی بەرزبوونەوەی ئاستی جەماوەری یارییەکانی ژنان، داهاتەکەی بگاتە یەک ملیار و 280 ملیۆن دۆلار، 555 ملیۆن دۆلاری لەیاری تۆپی پێوە دەبێت، بەشی هەرە زۆری ئەم داهاتەش لە وڵاتانی ئەمریکای باکورەوەیە.