کارمەندێکی پاککەرەوە لق و پۆپی دار دەخاتە گەڵابەیەکەوە - وێنە: شارەوانیی سلێمانی
شارەوانیی سلێمانی رایگەیاندووە
ئەو کەلوپەلانە چین کە سەیارەی خۆڵەکە فڕێیان نادات؟
964+
پێشەوا محەمەد
شارەوانیی سلێمانی کەمێک بەر لە ئێستا ئەو کەلوپەلانەی ئاشکرا کردووە، کە لە کاتی کۆکردنەوەی خۆڵ و خاشاکدا لە لایەن کۆمپانیاکانی پاککەرەوەوە کۆناکرێنەوە.
بەپێی راگەیەندراوەکەی شارەوانیی سلێمانی، کەلوپەلەکان بریتین لە:
*لق و پۆی دار و گەڵای دار.
*پاشماوەی کەرەستەی بیناسازی.
*ئاسن و پارچەی پلاستیک.
*تەختە و مۆبیلیات وەک کورسی و قەنەفە.
لە راگەیەندراوەکەی شارەوانیدا هاتووە، هەفتانە یەک رۆژ ئەو کەلوپەلانە لە رێگەی بەکارهێنانی گەڵابەی گەورە و بچووکەوە کۆدەکرێنەوە.
بە پێی ئەو زانیارییانەی شارەوانییەکە بڵاوی کردووەتەوە، لە ناو شاری سلێمانی رۆژانە نزیکەی هەزار تۆن خۆڵ و خاشاک کۆدەکرێتەوە.