نزیکەی دوو کیلۆمەتر و نیوە

رەزامەندی قیرتاوکردنی رێگای گوندی هەنجیرە دەرچوو

964+

پێشەوا محەمەد

وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەی حکومەتی هەرێم رەزامەندی لەسەر قیرتاوکردنی رێگای گوندی هەنجیرە دەربڕی لە قەزای بازیانی سەر بە پارێزگای سلێمانی.

رێگاکە نزیکە دوو کیۆمەتر و نیوە و نزیکەی 500 ملیۆن دیناری بۆ تەرخان کراوە.

“پڕۆژەکە لەسەر داهاتی بەڕێوەبەرایەتیی رێگاوبانی سلێمانی جێبەجێ دەکرێت و بڕیار وایە بچێتە بواری جێبەجێکردنەوە”، ئەوە قسەی ئیسماعیل ئەحمەد، قایمقامی قەزای بازیانە بۆ 964.

دەشڵێت، بازیان نزیکەی 60 گوندی لەسەرە و بەردەوام دەبن بۆ جێبەجێکردن و چاککردنی رێگای ئەو گوندانەی دیکە، کە پێویستیان بە قیرتاوکردن یان تێکەڵڕێژکردن هەیە.

پێشتریش قیرتاوکردنی رێگای گوندی مۆرتکەی سەر بە قەزاکە چووبووە بواری جێبەجێکردنەوە و ئێستا رێگاکە کارکردنی لەسەرە.

رێگای گوندی مۆرتکە قیر دەکرێت

رێگای گوندی مۆرتکە قیر دەکرێت