21 ساڵە لە قوڕ هونەرسازی دەکات
+964
سلێمان رەحیمی
مەنسور فەتاح زادە، عاشقی هونەری هەورگەریە و 21 ساڵە لە قوڕ پەیکەر و هونەری جیاواز بەرهەمدەهێنێت و دەشڵێت “چونکە مرۆڤ لە قور دروستکراوە بۆیە ئەوەی حەزمان لێبێت لە قور دروستی دەکەین”.
مەنسور، پیشەکەی هێندە خۆشدەوێت لە گوندەکەی خۆی لە کۆستەی بۆکان کارگەیەکی بچوکی داناوە و جگە لە رەخاندنی هەلی کار بۆ کەسانێک هاوکات بژێوی ژیانی خۆی دابین دەکات.