جوتیارێک لە دار ئۆتۆمبێل دروستدەکات
964+
سلێمان رەحیمی
ئەیوب حسێنی لە گوندێکهوه کە 15 ماڵە ناوبانگی جیهانی بە دەست هێناوە.
ئەیوب دانیشتووی گوندی ( دارەگردەڵە)ی بۆکانەو و لە هونەری دروستکردنی ئۆتۆمبێلی بچوک بۆ جوانی بە دار بەهرەیەکی زۆری هەیە و لەگەڵ ئەوەشدا کاری جوتیاری دەکات.
ئەم دەست رەنگینە لە ژوورێکی ماڵەکەیدا ئەو کارانە دەکات و زۆر جار لەسەر داوای موشتەرییەکانی ئۆتۆمبێلەکان دروست دەکات.