رۆتین کەمبووەتەوە

فرۆشتنی وزە لە بەڕێوەبەرایەتیی کارەبای سلێمانی رێکخرایەوە

964+

ژووری هەواڵ

لە ناو بەڕێوەبەرایەتیی کارەبای سلێمانی، بەشی فرۆشتنی وزە رێکخرایەوە، بەڕێوەبەرەکەی دەڵێت، کارئاسانی بۆ هاوڵاتیان دەکرێت و مامەڵەکانیان بە ئاسانتر لە جاران رایی دەکرێت.

لە پاش رێکخستنەوە، ئێستا بەشی فرۆشتنی وزە پێکهاتووە لە زیاتر لە 24 پەنجەرە و ژوورێکیش تایبەتکراوە بە بەشی کەشف.

ئەمڕۆ دووشەممە 27.11.2023، سیروان محەمەد، بەڕێوەبەری راگەیاندنی کارەبای سلێمانی بە 964ـی راگەیاند، لە هەفتەی رابردووەوە کارمەندانی بەشی فرۆشتنی وزە لە شوێنە نوێیەکانی خۆیان دەوام دەکەن و بەسەر پەنجەرەکاندا دابەشبوون.

دیار عەبدولستار، بەڕێوەبەری دابەشکردنی کارەبای رۆژئاوای سلێمانی رایگەیاند، “ئێستا دوای رێکخستنەوەی بەشەکە، کارەکان زۆر بە رێکوپێکی بەڕێوەدەچن، پێشتر دەبوایە هاوڵاتی چەند ژوورێکی بکردایە و ئێستا ئەوە نەماوە”.

پارێزگاری سلێمانی: کارەبا لە پارێزگای سلێمانیدا لە دۆخ...

پارێزگاری سلێمانی: کارەبا لە پارێزگای سلێمانیدا لە دۆخێکی خراپدایە