بۆ دووركهوتنهوه له تای خوێنبەربوون
پشکنین بۆ قەسابخانەکانی دوزخورماتوو دهكرێت
964+
سیروان خورشید – دوزخورماتوو
بەهۆی مەترسی بڵاوبونەوەی نەخۆشیەکانی تای خوێنبەربوون و ڤایرۆسە گواستراوەکان ، لهلایهن ئیدارەی قەزای دوزخورماتوو لیژنەیەک پێکهێنرا بۆ پشکنینی سەرجەم قەسابخانەکانی دوزخورماتوو .
حەسەن زەینولعابدین قایمقامی دوزخوماتوو بە 964ی وت “دەبێت سەرجەم قەسابەکانی قەزاکە پابەندی رێنماییەکانی تەندروستی بن، بە پێچەوانەوە رێکای یاساییان لەبەرامبەردا دەگیرێتە بەر”.
ئاماژهى بهوهشكرد، بەهۆی ئەوەی جۆرەکانی نەخۆشی لەقەسابخانەکانەوە سەرهەڵدەدەن لەوانە تای خوێنبەربوون و چەندین جۆری ڤایرۆسە گواستراوەکان بۆ ئهو لیژنهیه كارى خۆی دهكات.
هاوڵاتیانی قەزاکە ئاگادار دەکاتەوە کە هاوکاریان بن، لە کاتی بینینی هەر گۆشتێکی مۆر نەکراو لە قەسابخانەکان ئاگاداریان بکەنەوە بۆ ئەوەی رێکاری یاسایی دژیان بگیرێتەبەر و سزا بدرێن .
لە قەزای دوزخورماتوو زیاتر لە 100 قەسابخانە هەیە و ئیدارەی قەزاکە مۆڵەتی یەک هەفتەی بۆ داناون، گەر رێنماییەکانی تەندروستی جێبەجێ نەکرێت روبەرووی سزای یاسایی دەبنەوە و دوکانەکانیان پێ دادەخرێت .
پێداچوونهوه: فهرهاد حهسهن