دەرگای قوتابخانەکان دەکرێتەوە

پەروەردەی رۆژهەڵاتی سلێمانی: سبەینێ خوێندن ئاسایی دەبێتەوە

964+

توانا نەقی

بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی رۆژهەڵاتی سلێمانی نوسراوێکی بڵاوکردووەتەوە و ئاماژەی بەوە کردووە کە سبەینێ دووشەممە دەرگای قوتابخانەکان دەکرێتەوە و پرۆسەی خوێندن ئاسایی دەبێتەوە.

نوسراوەکەی پەروەدە بە ژمارە 16041 و لە رێکەوتی 26.11.2023 بڵاوکراوەتەوە.

تیادا ئاماژەبەوەکراوە، ئاگاداری سەرجەم بەڕێوەبەری قوتابخانەکانی سنووری پەروەردەی رۆژهەڵات دەکەنەوە،کە لە رێگەی پەیجی قوتابخانەکانیانەوە سەرجەم مامۆستایانی میلاک و وانەبێژ و قوتابیان ئاگادار بکەنەوە کە سبەینێ دەوامی فەرمییە.

دەشڵێت، لە ئاگاداریەکەیاندا ئاماژە بەوە بکەن کە سبەینێ دووشەممە 27.11.2023 دەرگای ناوەنەدەکانی خوێندن بە روویاندا دەکرێتەوە و رەوشی خوێندن ئاسایی دەبێتەوە.

داواش دەکات لە ماوەی سێ رۆژدا بە نوسراوی فەرمی سەرجەم ئاستەنگ و کەموکوڕییەکان ئاراستەی پەروەردە بکەن.

پەروەردەی رۆژهەڵاتی سلێمانی: سبەینێ خوێندن ئاسایی دەبێتەوە