دیمەنی تانکیەکی غازی LPG لە یەکێک لە سەربانەکان بۆ بەکارهێنان دانراوە _ وێنە: 964
یەک مانگ مۆڵەتە
لە بەرگری شارستانییەوە بۆ گەرمیانییەکان؛ غازی LPG تۆماربکەن
964+
ئەحمەد مستەفا
بەرگری شارستانی گەرمیان، داوا لە دانیشتووانی ئیدارەکەیی دەکات، ئەو خاوەنکارانەی لە هەر کوچە و کۆڵانێک غازی شلی LPG بەکاردەهێنن، دەبێت لە ماوەی یەک مانگدا خۆیان تۆمار بکەن.
بەرگری شارستانی گەرمیان لە بڵاوکراوەیەکدا ئەمڕۆ 26.11.2023 یەکشەممە کاتی تۆمارکردنەکەی دەستنیشانکردووە.
دەڵێت، ئەوانەی “كارگە، هوتێل، رێستۆرانت و چێشتخانه وچايخانه”یان هەیە، وە غازى شلى (LPG) یان بەستووە و بەکاری دەهێنن بۆ هەر مەبەستێك، داواتان لێ دەكەين لە ماوەى يەك مانگدا لە 26\11\2023 تا 26\12\2023 سەردانى بەشي هونەرى بکەن.
بەڕێوبەرايەتى بەرگرى شارستانى گەرميان ئەوەشی وتووە، ” سەردانی خاوەنکارەکان بەمەبەستى تۆمار كردنى ناويانە، بە پێچەوانەوە خۆيان بەرپرسيار دەبن”.