ئەوانیش سەرۆک و جێگرەکانی

لە 86 کەس کارگێڕی ژوورە بازرگانییەکانی هەرێمی کوردستان هەڵدەبژێردرێن

964+

ئەحمەد مستەفا

کۆتایی ئەم مانگە لە رێگەی دەنگدان بە کاندیدانی، ئەنجومەنی کارگێڕی ژوورە بازرگانییەکان هەڵدەبژێردرێن، پاشتر سەرۆکی ژوور و جێگرەکانی دەستبەکاردەبن.

هەڵبژاردنی ژوورە بازرگانییەکانی هەولێر، سلێمانی، دهۆک و هەڵەبجە رۆژی 30.11.2023 لە یەک کاتدا بەڕێوەدەچێت، سلێمانی دەچێتە خولی دوازەیەمەوە، هەولێر خولی نۆیەم، هەڵەبجە خولی دووەم و دهۆک خولی نۆیەم.

بە گوێرەی دواین داتای بەدەستهاتووی 964 بێت، ژمارەی کاندیدانی ئەنجومەنی کارگێڕی ژوورە بازرگانییەکان بریتییە لە 86 کە بەمجۆرە دابەشبوون:

لە هەولێر 33 کەس
لە سلێمانی 26 کەس
لە هەڵەبجە 10 کەس
لە دهۆک 17 کەس

زریان محەمەد، بەرێوبەری راگەیاندن لە ژووری بازرگانی سلێمانی بە 964ی وت، لە ئەنجامی هەڵبژاردنی کاندیدانی ئەنجومەنی کارگێڕی، هەرکەس دەنگی پێویستی هێنا دەبێت بە ئەندامی ئەنجومەنی کارگێڕی ژوورە بازرگانییەکان، پاش یەک هەفتە لەنێو دەرچووەکاندا سەرۆک وجێگرانی دیاری دەکرێن.

بەوتەی ئەو بێت، ژووری‌ بازرگانی‌‌ و پیشە‌سازییەکان لە هەرێمی کوردستان، وە‌ك پێداویستییە‌كی‌ گە‌شە‌پێدانی‌ ئابووری‌ و بازرگانی‌ كوردستان‌ دەبینرێت بۆ دە‌رچوون لە‌بازنە‌ی‌ ناوخۆیی.

یەکێتی ژوورە بازرگانیەکانی هەرێم ئامادەکاری بۆ نۆیەم ...

یەکێتی ژوورە بازرگانیەکانی هەرێم ئامادەکاری بۆ نۆیەم هەڵبژاردن دەکات