دیمه‌نى یه‌كێك له چالاكییه‌كان. وێنه: رێكخراوى وار بۆ پاراستنى ژینگه.
رۆژانە دوو قوتابخانە رێنماییان پێدراوە
له سۆران رێنمایی ژینگه‌یی به زیاتر له 50 قوتابخانه دراوه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له‌گه‌ڵ ده‌سپێكردنه‌وه‌ى خوێندنى ئه‌مساڵ، له سۆران هه‌ڵمه‌تێكی ژینگه‌یی له ناوه‌نده‌كانى خوێندن ده‌ستیپێكردووه و تا ئێستا زیاتر له 50 ناوه‌ند به‌سه‌ركراونه‌ته‌وه و رێنماییان پێدراوه.
هه‌ڵمه‌ته‌كه له‌لایه‌ن رێكخراوى وار بۆ پاراستنى ژینگه له ژێر دروشمی “ژینگەیەکی جوان بەردەوامیەکی شایستە بۆ ژیان” به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
پێشكه‌شكردنى سیمینار و دابه‌شكردنى پۆسته‌ر و چاندنى نه‌مام و نمایشی شانۆگه‌رى بابه‌ته‌كانى ئه‌و چالاكیانه‌ن كه پێشكه‌شی قوتابخانه‌كانی ده‌كه‌ن.
هه‌ژار ماهیر سه‌رۆكى ئه‌و رێكخراوه به 964ـى وت، هه‌ڵمه‌ته‌كه‌یان له رێگه‌ى لیژنەی کوالێتی و پەرەپێدانی قوتابخانەكان به‌ڕێوه‌چووه و سێ تیمیان راسپاردوون بۆ ئه‌نجامدانى ئه‌م هه‌ڵمه‌ته، چونكه ده‌ڵێت، ژینگه هه‌ڕه‌شه‌ى جدی له‌سه‌ره.
وتیشی “له‌سه‌ره‌تاى ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى خوێندنى ئه‌مساڵ رۆژانه لانیكه‌م چالاكییه‌كانیان له دوو قوتابخانه ئه‌نجام داوه”.
هه‌ڵمه‌ته‌كه‌یان به‌ته‌نیا ناوه‌ندى سۆرانى نه‌گرتووه‌ته‌وه، به‌ڵكو هه‌ر شه‌ش قه‌زا و به‌شێك له گونده‌كانیش و ده‌ڵێت “تا ئێستا زیاتر له 50 قوتابخانه به‌سه‌ركراونه‌ته‌وه و كه 10 به‌سه‌ركردنه‌وه‌مان بۆ قوتابخانه‌ى گونده‌كان بووه”.