دیمه‌نێكی ناوه‌ندى قه‌زاى پێنجوێن _ وێنه: 964
قایمقام "كێشه‌ى كاره‌با چاره‌سه‌ر كراوه"
پێنجوێنییه‌كان چاودێریی دۆخى كاره‌باكه‌یان ده‌كه‌ن
964+
کامیار کەمال ـ پێنجوێن
راگەیەندراوێکی قایمقامیەتی پێنجوێن ده‌ڵێت، کێشەی بڕینی کارەبای قەزاكه‌یان چارەسەر کراوە، قایمقامیش دووپاتی ده‌كاته‌وه كه پێنجوێنیش پێوه‌ر ده‌به‌ستێت.
ماوه‌ى مانگێك بوو رۆژانە له پێنجوێن چوار تا پێنج کاتژمێر کارەبا دەبڕا، به‌ڵام دوێنێ هەینی دەستەی رێکخەرانی خۆپیشاندانەکان رۆژی چوارشەممە 29.11.2023 یان ده‌ستنیشانكرد، كه له دژی بڕینی کارەبا خۆپیشاندان ئەنجام بدەن.
زانا رەحمان، قایمقامی قەزای پێنجوێن بە 964ی راگەیاند، لە ئەمڕۆوە کێشەی کارەبای قەزاکە چارەسەرکراوە و ئەمڕۆش کارەبا نەبڕاوە و چارەسەرکردنی کێشەکەش بە مەرجی کارەبای 24 کاتژمێرییە.
وتیشی “ناکرێت کارەبای حکومەت بەکاربهێنین و پابه‌ندى سیستمی حکومەتی هەرێمیش نه‌بین، بۆیە دەبێت پێنجوێنیش بە گوێرەی بڕیارەکانی حکومەت بڕوات”.
ئاشكراشی كرد، پێوەری زیرەک لە پێنجوێن وەک کۆتا جێگای هەرێمی کوردستان ده‌به‌سترێت و دوای دانانیشی هه‌ر دوو مانگ جارێک پارەی کارەبا لە هاوڵاتیان وەردەگیرێت.
964 ده‌زانێت، تا ئێستا هاوڵاتیانی قەزای پێنجوێن دووجار به‌ستانى پێوەری زیرەکیان رەتکردووەتەوە.
لای خۆیه‌وه، بەختیار عەلی ئەندامی دەستەی رێکخەری خۆپیشاندانەکانی پێنجوێن بە 964ی وت، بە هەر شێوازێک بێت کارەبای 24 کاتژمێریان دەوێت.
وتیشی “چاودێریی دۆخی کارەبا دەکەین، ئەگەر چارەسەر نەکرا هەڵوێستی خۆمان رادەگەیەنین”.
ئاماژەی بەوەش دا، داوایان کردووە هەموو زیادەڕۆییەکانی سەر کارەبا لاببرێت.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن