کەسێک گیانی لەدەستدا
ئاگرەکەی نێوان بەردەڕەش – کەڵەک کۆنترۆڵکرا
964+
زەید کۆچەر- دهۆک
بەهۆی رووداوێکی هاتوچۆ لە نێوان دوو بارهەڵگردا لە رێگای بەردەرەش – کەڵەک لە نزیک گوندی کەورەسۆر ئاگرێکی گەورە دروست بوو بەهۆیەوە کەسیکیش گیانی لەدەستدا.
عقید ئیبراهیم فەریق، بەڕێوبەری بەرگری شارستانی ئاکرێ بە 964ی وت، هۆکاری ئاگرەکە ئەوە بووە دوو بارهەڵگر کە یەکێکیان نەوتی خاوی بارکردووە و یەکێکی تر مادەی فلاوینی سووتەمەنی بارکردووە و دواتر ئاگرەکە دروست بووە.
وتیشی، حەوت تیمی بەرگری شارستانی کە پێک هاتبوون لە تیمێکی بەرگری شارستانی خەبات و هەروەها هی ئاکرێش خەریکی کۆنترۆل کردنی بوون، ئیستا ئاگرەکە کۆنترۆل کراوە و کەسێک گیانی لەدەستداوە کە بەرەگەز تورکە و کەسێکی تر رزگار کراوە لەلایەن بەرگری شارستانی و خەڵکی تلسقۆفە و بریندارە.
لە رووداوەکەدا دوو تانکەر و ترێلەیەک بە بێ عارەبانەکەی بەتەواوی سووتاون و شۆفیرە تورکەکە لەنێویدا سووتاوە و گیانی لەدەستداوە، بەڵام بۆدی ترێلەکە بە شۆفێرەوە رزگار کراوە و تەنیا بریندارە.
پێداچوونەوە: توانا نەقی