سبەینێ 75 یاریزان لە دهۆک خەڵات دەکرێن

+964

هیڤی دێوالی – دهۆک

سبەینێ پاڵەوانیەتی تیکونجتسو و سکی کۆتایی دێت و سەرکەوتوان خەڵاتدەکرێن و دەبنە یاریزانی هەلبژاردەی عێراق.

ئەمڕۆ هەینی ، دووەم رۆژی پاڵەوانیەتی عێراق بە هەماهەنگی پاڵەوانیەتی دهۆک لە سەنتەری لاوان و وەرزشی دهۆک بەڕێوەچوو.

زیاتر لە 150 یاریزان لە هەردوو رەگەز و تەمەنی جیاوازدا بەشدارییان لە پاڵەوانیەتییەکەدا کرد.

شیمال محەمەد زێباری راهێنەر و بەرپرسی لیژنەی هەڵبژاردەی عێراق بە 964ـى وت، پاڵەوانیەتییەکە بۆ ماوەی سێ رۆژ بەڕێوەچوو و زیاتر لە 150یاریزانی تیکونجتسو بەشداریان کردووە.

وتیشی، ئەمڕۆ کۆتا رۆژی پاڵەوانیەتییەکە بوو بڕیارە سبەینێ رۆژی شەممە نزیکەی 75 یاریزان خەڵات بکرێن.

ئاماژە بەوەشکرد، براوەی پاڵەوانیەتییەکە سەردەکەوێت بۆ هەڵبژاردەی عێراق و لە مانگی یەکی ساڵی 2024دا براوەکان بەشداری پاڵەوانیەتی تایکواندۆی ئاسیا دەکەن.

ئەم پاڵەوانیەتییە ساڵانە لە پارێزگاکانی عێراق و هەرێمی کوردستان بەڕێوەدەچێت.

پێداچوونەوە: توانا نەقی