لەیەکێک لە وڵاتانی دراوسێ بوون
دوای 9 ساڵ دوو لە بکەرانی تاوانی سپایکەر دەستگیرکران
964+
فەهمی نەبی
فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی حکومەتی عێراق دەستگیرکردنی دوو لە بکەرانی تاوانی سپایکەری راگەیاند، کە نۆ ساڵە لە دەست هێزە ئەمنیەکان هەڵهاتوون بۆ یەکێک لە وڵاتانی دراوسێی عێراق خۆیان حەشار دابوو.
ئەمڕۆ هەینی خانەی راگەیاندنی ئاسایش دەستگیرکردنی ئەو دوو کەسەی بڵاوکردوەتەوە، کە بکەری تاوانی سپایکەر بوون.
پێشووتر سەرۆکی دادگای تاوانەکانی رەسافە لە بەغدا رایگەیاندبوو، بەهۆی تاوانی سپایکەرەوە کە لە ساڵی 2014 روویدا، سزای لە سێدارەدان بۆ 101 کەس دەرچووە.
رووداوی سپایکەر چۆن روویدا؟
رووداوی سپایکەر لەنێوان 12 تا 15ی حوزەیرانی 2014 روویدا لە کاتێکدا سەربازگەی فیرقەی 18 لە شاری تکریت کە خوێندکارانی هێڵی ئاسمانی عێراقی لەوێ دەیانخوێند، کەوتە دەست چەکدارانی رێکخراوی داعش، بەگوێرەی داتای حکومەتی عێراق بێت ئەوانەی ئەو رۆژە کوژران ژمارەیان هەزار و 700 خوێندکار بووە.