لە شوشتنگەیەک کاری دەکرد
مێرمندالێک 20 رۆژە لە هەولێر ونبووە
964+
زەید کۆچەر – دهۆک
20 رۆژ دەبێت گەنجێکی گوندی چەمە لە هەولێر سەروسۆراغی دیار نەماوە و شوێن نەماوە بۆی نەگەڕێن، گەنجەکە تەمەنی 17 ساڵە باوکی دەڵێت، لە شوشتنگەیەک کاری دەکرد.
گەنجەکە ناوی ئەحمەد ئیبراهیم یاسینە و خەڵکی گوندی چەمەی سنووری ناحیەی رۆڤیای قەزای بەردەڕەشە.
ئیبراهیم یاسین، باوکی مێرمنالەکەیە بۆ 964 وتی، کوڕەکەمان هیچ کیشەیەکی تەندروستی نەبووە، پێشتر کاری جوتیاری لەگەڵ ئێمە دەکرد، بەڵام ماوەیەک بوو لە هەولێر کاری دەکرد.
بەوتەی باوکی ئەو گەنجە، ماوەی هەفتەیەک لە شوشتنگەیەکی سەر رێگای هەولێر بۆ موسڵ کاری دەکرد، بەڵام لە پڕ کارەکەی جێهێشتووە تا ئێستا هیچ دەنگێکی نەماوە.
ئیبراهیم یاسین دەڵێت، “دەزگای ئاسایشمان ئاگادار کردوەتەوە و شوێن نەماوە بۆی نەگەڕێین، ئەوەی زانیاری هەیە با ئاگادارمان بکاتەوە”.
گەنجە ونبووەکە برای شەش خوشکە و سێ براشی هەیە.
وێنەی ئەو گەنجەی ون بووە: