یاریەکە دۆستانە بوو

کلاسیکۆی سلێمانی کۆتایی هات و هونەرمەندان بردیانەوە

964+

دیلان محەمەد- سلێمانی

هەفتەیەکە رۆژنامەنووسان و هونەرمەندانی سلێمانی شیروتیر لەیەک دەسوون، شار چاوەڕێی یارییەکی گەورەی فتبۆڵە، دوای چەند جارێک دواخستن، ئەم پاشنیوەڕۆیە یارییەکە کرا.

یارییەکە بۆ خۆشی بوو، بەڵام هەردوولاش حەزیێکی زۆریان لە بردنەوە بوو، هەوڵی چاکیان بۆداو لە نێوان دوو گێمەکەش خۆیان رێکخستەوەو ئینجا هاتنەوە مەیدان.

ئەنجامی یاری یەک بەیەک بوو، بەڵام هونەرمەندان بە لێدانی یەکلاکەرەوە بردیانەوە.

رۆژنامەنووسەکان لە یارییەکەدا براوە نەبوون، بەڵام باشیەکەی ئەوەیە بە گیانێکی وەرزشی وەریانگرت.

چالێنجی هونەرمەندەکان بەوەوە نەوەستا، ئەوەتا بە رۆژنامەنووسان دەڵێن دوای ئەو هەموو یارییە، گۆرانیشیان بۆ دەوترێت.

رۆژنامەنووسان و هونەرمەندان شیر و تیر لەیەک دەسوون

رۆژنامەنووسان و هونەرمەندان شیر و تیر لەیەک دەسوون