هۆکارەکەی زانرا
بۆچی لە هەندێک بەنزیخانەی هەولێر پێش نیوەڕۆ بەنزینی 750 دیناری نامێنێ؟
964+
شاخەوان عومەر
ئەگەرچی رۆژانە لە 21 بەنزیخانەی هەولێر و دەوروبەری بەنزینی جۆری 750 دیناری دابەشدەکرێت، بەڵام تێبینی کراوە لە هەندێک بەنزینخانە پێش نیوەڕۆ بەنزین نامێنێت، دەرکەوت ژمارەی پەمپی بەنزیخانەکان هۆکارە.
نەبەز عەبدولحەمید قایمقامی هەولێر بۆ 964 دەڵێت، زوو تەواوبوونی بەنزین لە هەندێک بەنزیخانەی هەولێر پەیوەندی بە ژمارەی پەمپەکانەوە هەیە، کاتێک بەنزینخانەیەک ژمارەی پەمپەکانی زۆر دەبێت زوو بەنزینەکەی تەواو دەبێت، بە پێچەوانەوە کەمی پەمپەکان قەرەباڵغی زۆر دروست دەکات.
بەوتەی قایمقامی هەولێر، هەموو ئەو بەنزیخانانەی دیاریکراون بە یەکسانی 36 هەزار لیتریان پێدەدرێت.
بەگوێرەی ئەو سزایەی قایمقامیەتی هەولێر دایناوە، هەر بەنزیخانەیەک سەرپێچی بکات لە داخستنی بەنزیخانەکە تا سزای شەش ملیۆن دیناری بۆ دیاریکراوە.