لەوانەیە کریستیانۆ ئامادە بێت

بارسیلۆنا یاریەکی جیاواز بۆ مێسی رێکدەخات

964+

سۆما حەکیم زادە

یانەی بارسیلۆنا پلانی ئەوەی هەیە ساڵی داهاتوو یارییەکی شایستەی ماڵئاوایی بۆ مێسی رێکبخات، لەوانەیە یەکێک لە ئامادەبوانی یاریەکە کریستیانۆ رۆنالدۆ بێت.

یانەی بارسیلۆنا بڕیاریداوە بەبۆنەی 125 ساڵەی دامەزراندنی یانەکە، لە 29.11.2023 یاریەک بۆ کۆمەڵێک ئەستێرە رێکبخات و لەناویاندا لیۆنێل میسی کە ئەستێرەی پێشووی یانەکە بوو بەشداری سەرەکی بێت.

لیۆنێل مێسی لەساڵی 2021 بارسیلۆنای بەرەو یانەی پاریس سانجێرمان بەجێهێشت، بەڵام هاوینی ئەمساڵ هاوبەشیەکەی لەگەڵ پاریس سانجێرمان کۆتایی پێهێنا و لە ئینتەرمەیامی ئەمریکی گیرسایەوە.

بەگوێرەی زانیاری ئاژانسی “وەرزش 3” بە ئەگەری زۆرەوە ئەستێرەکانی پێشووی یانەی ریال مەدرید لە یاریەکە ئامادە دەبن، لەناویاندا کریستیانۆ رۆنالدۆ ئەمەش دوای رەزامەندی یانەی نەسری سعودی، لەگەڵ رۆناڵدۆ ئەگەر هەیە هەریەکە لە سێرجیۆ رامۆس، زیدان، گاریس بەیڵ و دەیڤد بێکهام بانگهێشت بکرێن.

پێداچوونەوە: فەهمی نەبی

ئایا مێسی و هاوسه‌ره‌كه‌ی جیا ده‌بنه‌وه‌؟

ئایا مێسی و هاوسه‌ره‌كه‌ی جیا ده‌بنه‌وه‌؟