"لەو باوەڕەدا نین سەرکەوتوو بێت"

بەنزین و گاز لە وێستگە حکومییەکان دەبێتە کارتی بانکی

964+
کاروان ساڵحی – کەرکوک

لە سەرەتای ساڵی نوێوە لە بەنزینخانە حکومییەکانی عێراقدا پارەی کاش وەرناگیرێت و سەرجەم شۆفێران دەبێت پارەی کڕینی بەنزین و گاز بە کارت بدەن.

وا بڕیارە سەرەتا لە بەغداوە جێبەجێ بکرێت پاشان لە پارێزگاکانی تریش بخرێتە جێبەجێکردنەوە.

سەرچاوەیەکی تایبەت لە لقی کەرکوکی کۆمپانیای دابەشکردنی بەرهەمە نەوتییەکان بە 964ـی راگەیاند، لەسەر راسپاردەی ئەنجومەنی وەزیران بۆ نەهێشتنی کاری رۆتین بڕیارەکە دراوە”.

وتیشی، “لەو باوەڕەدا نین سەرکەوتوو بێت، چونکە مانگێک ماوە بۆ سەری ساڵ و چۆن سەرجەم خاوەن ئۆتۆمبێلەکان دەتوان لە ماوەی مانگێک کارتی بانکی دەربهێنن”.

بە پێی ئاماری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هاتوچۆی عێراق، زیاتر لە حەوت ملیۆن ئۆتۆمبێل لە عێراقدا هەن و نزیکەی سێ ملیۆنیان لە شاری بەغدای پایتەختن.

قەرەباڵغی دابەشکردنی بەنزین کەوتە کەرکوکیشەوە

قەرەباڵغی دابەشکردنی بەنزین کەوتە کەرکوکیشەوە

پێداچوونەوە: پێشەوا محەمەد