بورجەکەی تۆ ئەمڕۆ چی دەڵێت

ئەمڕۆ لەرووی پیشەییەوە بۆ بەشێک لە بورجەکان باش نییە

+964

کاوڕ  3/21 – 4/19

بەرامبەرت رووبەروو بوونەوە و بەرپرسیاریەتیەکی زۆر هەیە و پێویستە کاتەکانت رێکبخەیتەوە، ناکۆکییەکانی نێوانتان لەگەڵ خۆشەویستەکەت زیاتر دەبێت و کاتی چارەسەرە، ئارامی دەروون و مورتاحیت کاریگەریی لەسەر تەندروستیت هەیە.

گا 4/20 – 5/20

لە کارەکەت بەرەوپێش دەچیت و کاتی بەدواداچوون و دۆزینەوەی وردەکارییەکانە و رەنگە پلانی سەفەر هەبێت، ناکۆکییە سۆزدارییەکانی کۆتاییان دێت و دڵخۆش دەبیت.

دووانە 5/21 – 6/20

دۆخی کارەکەت ئاڵۆزە و هەست بە باشی ناکەیت، بەڵام پێویستە زۆر هێمنانە رەفتار بکەیت، پێشنیاز و ئامۆژگاری خۆشەویستەکەت بۆ تەواوی هەنگاوەکانی ژیانت گرنگە و لە بەرژەوەندیت دەبێت، ئەگەر بۆ ماوەیەکی کەمیش بێت باشترە وەرزش لەبیر نەکەیت.

قرژاڵ 6/21 – 7/22

دەست کراوەیە و دەتوانیت کارەکانت بە خواستی خۆت بەڕێبکەیت بەڵام دەبێت زۆر بە وریاییەوە هەنگاو بنێیت، لایەنی سۆزداریت نهێنی تایبەتی ژیانتە و باش نییە بۆ هەمووانی باس بکەیت، دووربکەوەرەوە لە هەڵچوون و توڕەیی.

شێر 7/23 – 8/22

ئاگاداربە ئەمڕۆ هەر هەڵەیەک لە کارەکەت باخی گەورەی لەدوایە، رەنگە پەیوەندی سۆزداریت لە ژێر فشاردا بێت، بەڵام خۆراگربە لە هەر دۆخێکدا بێت، زیادەڕەوی کردن لە خواردنی شیرینی زیان بە تەندروستیت دەگەیەنێت.

فەریک 8/23 – 9/22

بارودۆخەکە وادەخوازێت کە دەبێت بزانیت چۆن رەفتار لەگەڵ هاوپیشەکانت دەکەیت و هاوسەنگی هەبێت، هەندێکجار لە پەیوەندی سۆزداری بڕیاردانی توند کاریگەری ئیجابی هەیە، رێکردن و وەرزش بۆ تەندروستیت گرنگە.

تەرازوو  9/23 – 10/23

کێبڕکێیەکی بەهێز هەیە لە کارەکەت و دەبێت بزانیت چۆن مامەڵە دەکەیت و سەردەکەویت، هەرگیز هەوڵمەدە بۆچوون و ئیرادەی خۆت بەسەر خۆشەویستەکەت بسەپێنیت، بایەخ بە وەرزش و تەندروستیت بدە.

دووپشک 10/24 – 11/21

لێبوردەیی زۆر رەنگە لە کارەکەت زیانت پێبگەیەنێت و کەسانێک بکەونە دژایەتیت، نەرمونیانی خۆشەویستەکەت مانای ئەوەنییە بەردەوام هەڵەی بەرامبەر بکەیت، حەز بە سەرکێشی دەکەیت و بایەخپێدانی کاریگەری ئیجابی لەسەر تەندروستیت هەیە.

کەوان 11/22 – 12/21

زۆر توانج و رەخنەگرتن هۆکارە بۆ دوورکەوتنەوەی هاوپیشەکانت لە کارەکەت، لێبوردن لەرووی سۆزدارییەوە گرنگە بەڵام هەندێک جار زیانت پێدەگەیەنێت ئاگاداربە، تەندروستیت فەرامۆش مەکە.

گیسک 12/22 – 1/19

رووبەرووی هەندێک بەربەست دەبیتەوە و ناچار دەبیت هەوڵەکانت دوو هێندە بکەیت بۆ ئەوەی سەرکەوتوو بیت ، دووری و ساردی نێوان خۆت و خۆشەویستەکەت کەم بکەرەوە، رەنگە خەوت باش نەبێت و تەندروستیت تێکبدات.

سەتڵ  1/20 – 2/18

دەرفەت هەیە پرۆژەی نوێ پێشکەش بکەیت و هەنگاوی گەورە بنێیت، زۆر گفتوگۆکردن لەگەڵ خۆشەویستەکەت باش نییە و لە بەرژەوەندیت نییە، تەندروستیت ناجێگیرە و هەست بە شەکەتی دەکەیت.

نەهەنگ 2/19 – 3/20

رۆژێک ئاڵۆز و ناخۆش دەبێت و لێپرسینەوە لە کارەکانت دەکرێت، گرفتەکان بەبێ چارەسەر جێمەهێڵە لەگەڵ خۆشەویستەکەت، چونکە ئەزموونت هەیە و دەزانیت لەناکاو دۆخەکە خراپ دەبێت، خۆڕاگری و هێمنانە رەفتارکردن کاریگەری ئەرێنی لەسەر دەبێت.