تا دوای هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان
پەرلەمانی عێراق تەمەنی کۆمسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی درێژکردەوە
964+
فەهمی نەبی
پەرلەمانی عێراق ئەگەرچی نەیتوانی سەرکەوتوو بێت لە هەڵبژاردنی سەرۆکێکی نوێ بۆ پەرلەمانی عێراق، بەڵام تەمەنی کۆمسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی تا دوای هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان درێژکردەوە.
بەگوێرەی ئەو هەموارە بێت کە پەرلەمانی عێراق بۆ یاسای ژمارە 31ی ساڵی 2019ی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق کردوویەتی، تا راگەیاندنی ئەنجامی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان تەمەنی کۆمسیۆن درێژدەکرێتەوە.
بەگوێرەی هەموارە نوێیەکە، حکومەتی عێراق تێچووی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق و پەرلەمانی کوردستان لە ئەستۆ دەگرێت.
بڕیارە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق لە رۆژی 18 کانونی یەکەمی ئەمساڵ لە 15 پارێزگای عێراق بەڕێوەبچێت، هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانیش لە 25.2.2024 بەڕێوەدەچێت.
دەقی بڕیارەکەی ئەمڕۆ کە لە پەرلەمانی عێراق دەنگی لەسەر درا.