گوندی شێخ ئاودەڵان - وێنە: پەیجی گوندەکە لە فەیسبووک
هەزار و 800 مەترە
دانیشتوانی شێخ ئاودەڵان داوای چاککردنی رێگاکەیان دەکەن
964+
پێشەوا محەمەد
دانیشتوانی گوندی شێخ ئاودەڵان لە قەزای پشدەر داوای چاککردنی رێگاکەیان دەکەن و دەڵێن، تا ئێستا دوو جار بەهۆی نەبوونی بوودجەوە چاککردنەکە رەتکراوەتەوە.
رێگای گوندەکە هەزار و 800 مەترە و چاڵوچۆڵی و قوڕاوێکی زۆری هەیە.
سەڵاح بایز، هەڵسوڕێنەری کاروباری چاککردنی رێگای گوندەکە بە 964ـی راگەیاند، بۆ جاری سێیەم داوایان لە وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە کردووە بۆ چاککردنی رێگاکەیان و چاوەڕێی وەڵامن.
وتیشی، “گوندەکانی ئەو سنوورە سەرجەمیان رێگاکەیان خراپە و چاک نەکراون”.
گوندی شێخ ئاودەڵان نزیکەی 100 ماڵی تێدایە و سەر بە ناحیەی هەڵشۆی قەزای پشدەرە لە پارێزگای سلێمانی.