دانیشتووانی پەروێزخان هەڕەشە دەکەن

“کێشەکانمان چارەسەر نەکەن مەرزەکە دادەخەین”

964+

میلاد جەلال

دانیشتووانی گوندی پەروێزخان لە گەرمیان گردبوونەوە و دەڵێن قەرەبووی زەوییەکانیان، کە بەر شەقام دەکەوێت نەکەنەوە، مەرزەکە دادەخەن.

خەڵکی گوندەکە داوای قەرەبووی ئەو زەویانەیان دەکەن، کە حکومەت خستوویەتییە بەر شەقام و هەروەها لە مەرزەکەدا داوای هەلی کار دەکەن .

ئەنجومەنی گوندەکە قسەی بۆ 964 کرد و وتی، 700 دۆنم زەوی کە هی 24 جوتیارە، بە بێ قەرەبوو بەر شەقام کەوتووە.

وتیشی، ئەگەر تا چوارشەممەی داهاتوو وەڵامیان نەدرێتەوە و کێشەکانیان چارەسەر نەکرێت، بە خۆیان و ماڵ و منداڵیانەوە چادر هەڵدەدەن و رێگای مەرزەکەش دادەخەن.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

دوای سێ کاتژمێر جوڵەی بازرگانی لە مەرزی پەروێزخان دەست...

دوای سێ کاتژمێر جوڵەی بازرگانی لە مەرزی پەروێزخان دەستیپێکردەوە