پاڵاوتنی مۆندیال

عێراق 40 هه‌زار ڤێتنامیی خه‌مبار كرد

964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا

هه‌ڵبژارده‌ی عێراق دووه‌م بردنه‌وه‌ی له‌ پاڵاوتنه‌كانی كیشوه‌ری ئاسیا بۆ گه‌یشتن به‌ مۆندیالی 2026 تۆمار كرد و له‌ دواخوله‌كدا 40 هه‌زار ڤێتنامی بێ هیوا كرد.

یارییه‌كه‌ ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له‌ هانۆیی پایته‌ختی ڤێتنام به‌ ئاماده‌بوونی 40 هه‌زار هانده‌ری ڤێتنامی كرا و عێراق به‌ ئه‌نجامی 1-0 گۆڵ یارییه‌كه‌ی برده‌وه‌.

تاكه‌ گۆڵی یارییه‌كه‌ له‌ خوله‌كی 90+6 له‌ لایه‌ن موهه‌ننه‌د عه‌لی، ناسراو به‌ “میمی” تۆمار كرا.

ئه‌مه‌ دووه‌م یاریی عێراق بوو، ئێستا شه‌ش خاڵی هه‌یه‌ و له‌ پله‌ی یه‌كه‌می كۆمه‌ڵه‌ی شه‌شه‌مه‌، دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ فلیپین و ئیندۆنیسیاش به‌ گۆڵێك بۆ هه‌رلایه‌ك یه‌كسان بوون.

هەڵبژاردەی عێراق سەرکەوتنێکی گەورەی تۆمارکرد

هەڵبژاردەی عێراق سەرکەوتنێکی گەورەی تۆمارکرد