گاڤی ئەستێرەی دیاری ئیسپانیا دوای تووشبوونی بە پێکان. وێنە:ئاژانسەکان
هۆکارەکەی بزانە
بۆچی پێكانی یاریزانان لهم ماوهیهدا زۆر بووه؟
964+
ئهرسهلان عهبدوڵا
تۆێژینهوهیهك له ئینگلتەرا وردەکاری سەبارەت بە ماوەی پێکانی ئەو ئەستێرانە ئاشکرا کرد، کە لە زستانی رابردوودا بەشدارییان لە مۆندیالی قەتەڕ کرد، کە ئهرجهنتین نازناوهكهی بردهوه.
توێژینەوەیەک کە لەلایەن گرووپی هۆدین بڵاوکراوەتەوە، پشتڕاستیکردووەتەوە، ئەستێرەکانی تۆپی پێی ئەوروپا کە بەشداری مۆندیالی رابردوویان کردووە، زیاتر تووشی ماوەی پێکان دەبن لە چاو ئەوانی دیکە.
توێژینەوەکە دەریخستووە کە هەمان ئەو کەسانەی پێش پاڵەوانیهتییەکە پێویستیان بە نزیکەی 11 رۆژ بوو بۆ چاکبوونەوە لە پێکان، ئێستا بە تێکڕا پێویستیان بە 19 رۆژە.
سهرچاوهكه تێچووی پێکانی یانەکانی ئەوروپای لە سەرانسەری پێنج خولە گەورەکەشدا حیساب کردووە، هەروەها ئاشکرای کردووە نزیکەی 553 ملیۆن یۆرۆ زیانیان پێدەگات، ئەو ژمارەیەش بەهۆی پێکانەوە لە دوای مۆندیالەوە بە رێژەی 30% بەرزبووەتەوە بۆ 704 ملیۆن یۆرۆ.
مۆندیالی قەتەڕی 2022 یەکەم پێشبڕکێی لە جۆری خۆی بوو کە لە ناوەڕاستی وەرز و لە وەرزی زستاندا لە ماوەی نێوان 20ی تشرینی دووەم و 18ی کانوونی یهكهمی رابردوو بەڕێوەچوو.