بڕیارى له‌سێداره‌دان بۆ بكوژانى ئه‌فسه‌رێكی ماده‌ى هۆشبه‌ر ده‌رچوو
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
به‌شی تاوانى دادگاى ره‌سافه له به‌غدا بڕیار له‌سێداره‌دانى بۆ دوو كه‌س ده‌ركرد كه چه‌ند ساڵێك له‌مه‌وبه‌ر هه‌ڵسابوون به كوشتنى ئه‌فسه‌رێكی به‌شی ماده‌ى هۆشبه‌ر له به‌غدا.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه دادگاكه ئه‌و بڕیاره‌ى به‌سه‌ر ئه‌و دوو كه‌سه سه‌پاندووه.
ئهفقسهرهكه له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى نه‌هێشتنى ماده‌ى هۆشبه‌ر بووه له‌به‌غدا و ساڵى 2020 له‌لایه‌ن ئه‌و دوو كه‌سه‌وه له رۆژئاواى به‌غدا كوژراوه.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكى دادگاى ره‌سافه كه وێنه‌یه‌كى ده‌ست 964 كه‌وتووه، ئه‌فسه‌ره‌كه له‌كاتى گه‌ڕانه‌وه‌ى بۆ ماڵه‌وه به ئۆتۆمبێله‌كه‌ى، رووبه‌ڕووى ده‌ستڕێژى گولـله له لایه‌ن ئه‌و دوو كه‌سه‌وه بووه‌ته‌وه.
ده‌شڵێت “به‌پشت به‌ستن به حوكمه‌كانى ماده‌ى 406 / 1 / أ ـى یاسای سزادانى عێراقی و به‌پێی به‌ڵگه‌ى ماده‌كانى 47 و 48 و 49 ، بڕیارى له‌سێداره‌دانى ئه‌و دوو بكوژه دراوه”.