پڕۆژه‌یه‌كی گه‌شتیاریشی په‌كخست
بارانى دوێنی په‌رژینێكی كۆڕنیشی ده‌لالی رووخاند
964+
شڤان عه‌بدوڵا – زاخۆ
به‌هۆى بارانه به‌خوڕه‌كه‌ى دوێنێ، په‌رژینێكی له خۆڵ دروستكراو له كۆڕنیشی پردى ده‌لال رووخا‌و كاره‌كانى پڕۆژه‌یه‌كی گه‌شتیاریشی په‌كخست.
كۆمپانیاى جێبه‌جێكارى ئه‌م پڕۆژه‌یه ئه‌و په‌رژینه‌ى بۆ ئه‌وه دروستكردبوو ئاوه‌كه‌ى كۆڕینى پردی ده‌لال له زاخۆ لاڕێ بكات بۆ ئه‌وه‌ى بتوانێت كاره‌كانى ته‌واو بكات، به‌ڵام كاره‌كانى په‌كخست.
سه‌رپه‌رشتیارى ئه‌م پڕۆژه‌یه به 964ـى وت “تا ئاستى ئاوى ده‌لال نزم نه‌بێته‌وه ناتوانین هیچ كارێك له پڕۆژه‌كه بكه‌ینه‌وه.
وتیشی “ئه‌مجاره په‌رژینێكى مه‌حكه‌متر دروستده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ى له جێبه‌جێكردنى پڕۆژه‌كه‌مان كێشه‌مان رووبه‌ڕوو نه‌بێته‌وه”.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن