نرخی نەوت - گرافیک: 964+
نرخی نەوت لە چاو دوێنێدا دابەزی
964+
توانا نەقی
نرخی نەوت بە بەراورد لە گەڵ دوێنێ دووشەممەدا بە رێژەی 0.35% دابەزینی بەخۆوە بینیوە هۆکارەکەش بۆ کەمبوونەوەی خواست دەگەڕێتەوە.
بۆ ئەمڕۆ سێشەممە نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنرت بە 82.3 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت لە گەڵ کردنەوەی بازاڕەکاندا.
هەروەها نرخی بەرمیلێک ناوتی خاوی تەکساس بە 77.60 مامەڵەی پێوەدەکرێت.
ناجێگیری نرخی نەوت و بەرزبوونەوە و دابەزینی بەشێكی پەیوەندی بە شەڕی نێوان ئیسرائیل و حەماسەوە هەیەو بشێکی دیکەشی بۆ نیگەرانییەکانی کەمبوونەوەی خواست لەسەر نەوت دەگەڕێتەوە.