ئیسرائیل بە چڕی بەکاری دەهێنێت

ناویان ناوە دڕندەترین و مەترسیدارترین فڕۆکە لە جیهاندا

964+

ژووری هەواڵ

ئێستا بووەتە پادشای ئاسمان، دارو بەرد دەسوتێنێت بێ ئەوەی ببینرێت و بناسرێتەوە.

فڕۆکەی F35 ی ئەمریکی، لە پێشکەوتوترین فڕۆکەکانی جیهانە، تەنیا دەستەیەکی کەم لە لێزانترین فڕۆکەوانەکانی جیهان دەتوانن لێی بخوڕن.

خێراییەکەی دەگاتە 2000 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا، ئەمەش لە خێرایی دەنگ زیاترە، لە چاو وندەبێت و سەری لە رادارەکان شێواندووە، چونکە پێکهاتەی فڕۆکەکەو بۆیەکەی بە جۆرێکە رادارەکان نایناسنەوە.

نرخی یەک دانە لەم فڕۆکەیە نزیکەی 135 ملیۆن دۆلارە، بەدرێژایی ئەو ماوەیەی لە خزمەتدایە تێچووی کارپێکردنی سەروو یەک ملیار و پێنج سەد ملیۆن دۆلارە.

F35 لەنەوەی پێنجەمی فڕۆکەکانە لە جیهاندا، 25 ساڵی بەردەوام گەشەی پێدراوە تاگەیشتووەتە ئەم ئاستە، جۆرە تەکنەلۆژیەیەکی تێدایە کە لە هیچ فڕۆکەیەکی تردا نییە، راستەوخۆ گرێدراوە بە مانگە دەستکردەکانەوەو هەستەوەری وەهای تێدایە کە کەمترین جوڵەش دەناسێتەوە، بۆ نموونە ئەگەر فڕۆکەیەک لەناو فڕۆکەخانە بزوێنەرەکەی بخرێتە کار دەم و دەست ئەم فڕۆکەیە پێی دەزانێت.

چەندین جۆر چەکی جیاواز هەڵدەگرێت، وەک گولەو موشەکی ئاسمان بە ئاسمان و موشەکی ئاڕاستەکراو بە لەیزەر، ئەم جۆرە موشەکە هیچ بوارێک ناهێڵێتەوە بۆ ئەوەی ئامانجەکە نەپێکێت.

فڕۆکەکە هەستەوەرەکانی ئەوەندە وردن لەیەک کاتدا 20 ئامانج پێکەوە دەناسێتەوەو دەتوانێت مامەڵە لەگەڵ هەموویاندا بکات.

ئەوەی پارسەنگی هێزی لەم فڕۆکەیەدا گۆڕیەوە کڵاوی سەری فڕۆکەوانەکەیە، پێی دەڵێن خوزەی موعجیزە، هەر بەراستیش موعجیزە ئاسایە.

خوزەکە نوێترین تەکنەلۆژیای تێدایە، راستەخۆ گرێدراوە بەو شەش کامێرایەی لەسەر جەستەی فڕۆکەکە هەیە، فڕۆکەوانەکە بێ ئەوەی سەری بجوڵێنێت 360 پلەی دەوروبەری خۆی دەبینێت، هەموو ئامانجەکان دێنە بەرچاوی، کڵاوەکە خۆی بۆی دەستنیشان دەکات کام جۆرە چەکە گونجاوە بەکاری بهێنێت.

تێچووی ئەم کڵاوە 400 هەزار دۆلارە، تایبەت بۆ فڕۆکەوانەکە دروست دەکرێت، بە پێی پێوانەی سەری و ئاستی بینین کە نابێت بە ملیمیش هەڵەی تێدابێت، بەجۆرێک ئەو فڕۆکەوانە رێی پێنادرێت کێشی زیادبکات یان شێوەی داهێنانی قژی بگۆڕێت.

توانای بینین لە کڵاوەکە بە جۆرێکە بۆ فڕۆکەوان شەوو رۆژ وەک یەکە و دەتوانێت لە هەموو کەش و هەوایەکدا ئامانجی خۆی بپێکێت.

تانکی فڕۆکەکەش یارمەتیدەرە بۆ ئەوەی بۆ ئامانجە زۆر دوورەکان بفڕێت بێ ئەوەی سوتەمەنی لێ ببڕێت.

زۆر وڵاتی دنیا نۆرەیان گرتووە بۆ کڕینی ئەم فڕۆکەیە، بەڵام ئەمریکا تەنیا بە چەند و