حاسڵاتی ئێوارە
حوسییەکان بۆ شەڕی ئیسرائیل ئامادەن و عەباسیش قبوڵی ناکات
964+
ژووری هەواڵ
حوسییەکانی یەمەن دەڵێن هەر هێزو گروپێک لەو کەشتییە نزیک ببێتەوە کە دەستیان بەسەردا گرتووە، ئەوا بەتوندی وەڵامی دەدەنەوەو هەموو چەکێکی پێویستیان ئامادە کردووە.
مەحمود عەباس سەرۆکی فەلەستین دەڵێت پلان هەیە بۆ ئەوەی غەزە لە کەناری خۆرئاواو قودس داببڕێندرێت، ئەمەش کارێکە کە هەرگیز قبوڵی ناکەین.
بەهۆی شەڕەکەی غەزەوە رێژەی بێکاری لە ئیسرائیل بێ ئەندازە هەڵکشاوە، لە مانگی سێپتەمبەر 163 بێکاربوون، بەڵام مانگی ئۆکتۆبەر گەیشتووەتە 428 هەزار کەس.
میدیاکانی فەڵەستین دەڵێن: 6000 هەزار کەس لە غەزە بێ سەرو شوێن بوون، مەزەندە دەکرێت بەشی هەرە زۆریان لە ژێر داروپەردووی خانوو باڵەخانە رووخاوەکان بن نەتواندرێت دەربهێندرێنەوە.
رێکخراوی تەندروستی جیهانی دەڵێت: توانامان نەماوە زانیاری لە بارەی کوژراوەکانی غەزە نوێ بکەینەوە، ئاستی کاولکارییەکە ئەوەندە زۆرە کە ناتواندرێت داتاکان کۆبکرێنەوە.