وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ ره‌تیناكاته‌وه
“نیماتۆدا” نه‌خۆشییه‌كی به‌ربڵاو له‌ناو كشتو‌كاڵى هه‌رێمی كوردستان
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
به‌قسه‌ى شاره‌زایانى بوارى كشتوكاڵ، له هه‌رێمی كوردستان نه‌خۆشییه‌كى رووه‌كى فراوان بڵاوبووه‌ته‌وه، دەرکەوتووە له رێگه‌ى ئه‌م نه‌مام و شه‌تڵانه كه له ده‌ره‌وه ده‌هێندرێنه هه‌رێمی كوردستان بڵاودەبێتەوە، وه‌زاره‌تی كشتوكاڵیش ره‌تى ناكاته‌وه.
نه‌خۆشییه‌كه ناوى “نیماتۆدا”یه، زیندەوەرێکی شێوەکرمی مشه‌خۆره، درێژیه‌كه‌ى کەمتر لە یەک مللیمەترە، له‌رێگه ئه‌و شه‌تڵ و نامامانه‌وه بڵاوده‌بێته‌وه كه بە کیس یان “گڵ” خاکەوە ده‌هێندرێته هەرێمى كوردستان.
محه‌مه‌د حه‌سۆ، ئەندازیاری کشتوکاڵى نامه‌یه‌كی بۆ وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان ناردووه و ده‌قى ئه‌و نامه‌یه‌شی له 964 پارێزراوه، ئاماژه به‌وه ده‌كات كه نه‌خۆشی نیماتۆدا به‌فراوانى له‌هه‌رێمی كوردستان بڵاوبووه‌ته‌وه.
وەزارەته‌كانی كشتوكاڵ، ناوخۆ، بازرگانی و لایەنە پەیوەندیدارەکانن كه ئه‌و ئه‌ندازیاره نامه‌كه‌ى ئاراسته كردوون و داوایان لێده‌كات، رێگرى له‌و جۆره هاورده‌كردنه‌ى نه‌مام و شه‌تڵه‌كان بكرێت له ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێم ده‌هێندرێن.
ئاماژه به‌وه ده‌كات “رۆژانە بە هەزاران نەمام بە کیس یان خاک، داخڵی هەرێم دەبێت، ئه‌مه‌ش هۆكارى سه‌ره‌كى بڵاوبوونه‌وه‌ى ئه‌م نه‌خۆشییه‌یه”.
به‌قسه‌ى ئه‌و ئه‌ندازیاره ئه‌و نەمامانه‌ی له ئێران، سوریا و ئەوروپا (به خاك و گڵ)ه‌وه، ده‌هێندرێنه ناو هه‌رێم، سه‌رچاوه‌ى نه‌خۆشییه‌كه‌ن.
كه‌مال ره‌سوڵ، به‌ڕێوه‌به‌ره‌ى پلاندان له وه‌زاره‌تى كشتو‌كاڵى هه‌رێم، بۆ 964 ره‌تى نه‌كرده‌وه كه ئه‌م نه‌خۆشییه له هه‌رێمى كوردستان نه‌بێت، به‌ڵام ئاماژه‌ى به‌وه كرد نه‌خۆشییه‌كه له‌رێگه‌ى خاك “گڵ”ه‌وه دروست ده‌بێت، نه‌ك له تۆ‌و.
وتیشی “له‌ناو زۆربه‌ى شوێنه كشتوكاڵییه‌كان بوونى هه‌یه، نه‌خۆششییه‌كه نوێی نیه و پێشتریش هه‌بووه”.
روونىكرده‌وه، ئه‌وان لیستی قه‌ده‌غه‌كراوى نه‌مام و شه‌تڵه‌كانیان هه‌یه كه به‌پێی یاسای كه‌ره‌نتینه‌ى زراعى عێراقی كه له ساڵى 2012 ده‌رچووه و له 2020-یش رێنمایی نوێی بۆ داندراوه، رێگه‌ناده‌ن هه‌موو جۆره نه‌مام و شه‌تڵێك بهێندرێته ناو هه‌رێمی كوردستان.
دووپاتیكرده‌وه، كه هه‌ر یه‌كێك له‌و نه‌مام و شه‌تڵانه‌ى قه‌ده‌غه‌كراوه به‌هۆى هۆكارێكه‌وه‌یه كه به‌شێكیان نه‌خۆشی بڵاوده‌كه‌نه‌وه.
وتیشی “نیماتۆدا دوو جۆر نه‌خۆشی كه‌ڕو و حه‌شه‌رات له‌ناو رووه‌كه‌كاندا بڵاوده‌كاته‌وه”.