964 سۆرا‌غی ژمارەی ئەو قوتابخانانەی کرد

چەند قوتابخانە لە سلێمانی دەوامیان دەستپێکردووەتەوە؟

964+

دیلان محەمەد جەزا – سلێمانی

بایکۆتی مامۆستایان لە سنوری پارێزگای سلێمانی بەردەوامی هەیە، بەڵام لە بەشی زۆری قوتابخانەکانی سلێمانی دەوامی پۆلی 12 دەستیپێکردووە و لە بەشێکی بەرچاوی قوتابخانەکان پۆلی یەکی سەرەتایش دەوامیان دەستیپێکردووە.

964 سۆراغی دەستپێکردنەوەی ژمارەی قوتابخانەکانی کرد، لە پەروەردەی رۆژهەڵات تەنیا سێ قوتابخانە دەوامی پۆلی 12یان دەستپێنەکردوەتەوە، هەمان سۆراغمان لە پەروەردەی رۆژئاوای سلێمانی کرد، بەرپرسانی کەرتی پەروەردە وتیان، لە زۆربەی قوتابخانەکانمان پۆلی 12 دەوام دەکەن.

لە پەروەردەی رۆژهەڵات 32 قوتابخانە دەوامی پۆلی نۆیان دەست پێکردوە، سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن 246 ناوەندن، بەڵام لە پەروەردەی رۆژئاوا و بەشێکی بەرچاو لە پۆلی نۆیەکان دەوام دەکەن و سەرجەمی ناوەندەکانی خوێندن لەو سنوورە 425 ناوەندی خوێندنە.

964 سۆراغی دەستپێکردنەوەی دەوامی پۆلی یەکی سەرەتایی کردووە، لە چەند گەڕەکێکی پارێزگای سلێمانی پۆلی یەک دەوامیان دەستپێکردووە.

پێداچوونەوە: فەهمی نەبی

تا ئێستا %24ی کارنامەی پەروەردە بە بایکۆت تەواو بووە

تا ئێستا %24ی کارنامەی پەروەردە بە بایکۆت تەواو بووە