لەبەر سەلامەتی ئاژەڵەکان
بۆ ماوەی مانگێک کەس بۆی نییە بچێتە شاخەکانی دەربەندیخان
964+
توانا نەقی
بۆ ماوەی مانگێک هاتوچۆکردن بۆسەر شاخی بەرانان و ئەو شوێنانەی کە ئاژەڵی کێوی لێیە بۆ سەلامەتی ئەو ئاژەڵانە قەدەغە کرا.
ئەمڕۆ هەینی قایمقامیەتی دەربەندیخان بڵاویکردەوە، لە رێکەوتی 15.11.2023 تاوەکو 15.12.2023 لە پێناو پاراستنی سروشت و سەلامەتی ئاژەڵە کێوییەکان بەتایبەت ئێستا کە وەرزی کەڵە هەرەزەوەیە هاتوچۆکردن بۆ سەر شاخی بەرانان و شاخەکانی دیکە قەدەغەیە.
ئەو قەدەغەکردنە لەسەر پێشنیازی بەشی پۆلیسی دارستان و ژینگەی دەربەندیخان بووە.
ئاماژە بەوەشکراوە، بەشێوەیەکی بەردەوام لەلایەن پۆلیسی دارستانەوە بە شێوەی گەڕۆک و کامێرای چاودێری و درۆنەوە، چاودێری سەر شاخی بەرانان دەکرێت.
هەرکەسێک سەرپێچی ئەو بڕیارە بکات و بگیرێت رووبەڕووی یاسا دەکرێتەوە و سزا دەدرێت.