وردەکاری رۆژانەی بورجەکان لێرەن

ئەمڕۆ هەینی بورجەکەت چیت پێدەڵێت؟

964+

کاوڕ
21/3 – 19/4
رۆژێکی زۆر باش دەبێت و دەفەتی پرۆژەی گەورە و قازانجی دارایی دێتە بەردەم دەرگای کارەکەت، ئاگاداربە و چاوت بکەرەوە، چونکە کەسانێک هەوڵی تێکدانی پەیوەندی سۆزداریت دەدەن.

گا
20/4 – 20/5
پێویست بە بڕیاردانێکی بوێرانە و دۆزینەوەی رێگایەکی خێرا هەیە بۆ دەرچوون لەو دۆخە ناخۆشەی لە کارەکەت رووبەرووت بووەتەوە، کاردانەوە و رەفتارەکانت بەشێوەیەکی رۆمانسی و خۆشەویستییەوە جەوی سۆزداریتی باش کردووە.

دوانە
21/5 – 21/6
دۆخی کارت باش نییە و نائاسوودەیت بەهۆی نەمانی کەسێک لە کارەکەت کە زۆر پشت پێبەستووە یان دواکەوتنی گەشتێک کە بڕیاربووە ئەنجامی بدەیت لەبەر کارەکەت، ئاگاداربە هاندانی خۆشەویستەکەت باش نییە و دەیخاتە کێشەوە بەشێوەیەکی کاتی.

قرژاڵ
22/6 – 22/7
دۆخەکە پێچەوانەی ویستی تۆیە و یاسا لە دژی تۆ دەبێت لە کارەکەت، ئەرێنی بیر لە لایەنی سۆزداریت بکەرەوە بۆ ئەوەی بەسەر ئاستەنگەکاندا زاڵبیت.

شێر
23/7 – 22/8
رۆژێکی باش دەبێت و ئەگەری پرۆژە و هاوبەشی کاری گەورە لە پێشتە، بیر لە داهاتووی خۆت و خۆشەویستەکەت بکەرەوە و ئەو دەرفەتانەی دێتە بەردەمت لە دەستی مەدە و دەتوانیت تەواوی دۆخەکە بخەیتە خزمەتی خۆتانەوە.
فەریک
23/8 – 22/9
ئەگەر لە دووریشەوە بێت زۆر گرنگە ئەمرۆ بایەخ بدەیت بە بەدواداچوون و خوێندنەوەیەکی زانستیانە بۆ کارەکەت، گفتوگۆی زۆر لەگەڵ خۆشەویستەکەت تەنیا کات کوشتنە و ئەنجام گرنگە و دەبێت بزانیت چۆن رەفتار دەکەیت.

تەرازوو
23/9 – 22/10
رۆژێکی خراپت نابێت لەرووی پیشییەوە بەڵام رەنگە سزایەکی دارایی نارەحەت بکات، ئەگەر هەر سینگڵیت دڵ لە دڵ مەدە ئەگەری دۆزینەوەی هاوبەشی ژیانت نزیکە و دەگەیت بە خواست و هیواکانت.

دووپشک
23/ 10-21/11
ئەمڕۆ دەچیتە کارێکی هاوبەشییەوە و رازیکردنی لایەنی دووەم گرنگە و دەبێت تواناکانت بخەیتەکار و ئەگەر دۆخەکەش بە خواستی تۆ نەبوو، کەڵەکە کردنی ئەرکاکەنت لەرووی سۆزدارییەوە باش نییە و خۆشەویستەکەت توڕە دەکات.

کەوان
22/11 – 21/12
بەرپرسیاریەتی گەورە دەکەوێتە سەرشانت و دەبێتە هۆی دواخستنی هەندێک بەڵێن کە قەرار بووە لەپێناو کارەکەت ئەنجامی بدەیت، خۆشەویستەکەت ئێستا لە دۆخێکی هێمندایە و دەتوانیت زیاتر نزیک بیتەوە و دۆخی سۆزداریتان باشتر بکەیت.

گیسک
22/12 – 19/1
رۆژێکی خۆش و پڕ چالاکی دەبێت و سوود لە تواناکانی خۆت ببینە، سەرسام بوونت بە خۆشەویستەکەت زیاتر دەبێت و بە رادەیەک دڵخۆش دەبیت وەک ئەوەی تەواوکەری ژیانت دۆزیبێتەوە.

سەتڵ
20/1 – 18/2
ئەگەری هەیە هەندێک گرفت لە کارەکەت رووبدات و پرۆژەکانت هەڵبوەشێتەوە، بەڵام خەمبارمەبە و هەموو ئەم دۆخانە کاتییە، زۆر گرنگە بە دەروونێکی ئارامەوە بایەخ بە لایەنی سۆزداری و خۆشەویستەکەت بدەیت تا دڵخۆش بن.

نەهەنگ
19/2 – 20/3
رۆژێکی خۆش دەبێت و ئەگەری دەرفەتی هەلی کاری نوێ دێتە بەردەمت و لە بەرپرسیاریەتیش رامەکە، خۆشەویستەکەت چاوەرێی تۆیە ساردی نێوانتان کەم بکەیتەوە و رەفتارەکانت رۆمانسی تر بن.