کەمتر لە مانگێک ئەوە نۆیەم جارە

هێرش کرایە سەر فڕۆکەخانەی هەریر و گروپێک هێرشەکەی لە ئەستۆ گرت

964+

ئاکام غەفور – خەلیفان

کەمێک لەمەبەر هێرش کرایە سەر فڕۆکەخانەی هەریر کە پیشتر بنکەی هێزەکانی هاوپەیمانان بووە.

لە فڕۆکەخانە دوکەڵێکی زۆر بەرز دەبێتەوە و زانیاریەکان ئەوەن کۆمەڵێک خیوەتی ناو فڕۆکەخانەکەیە دەسوتێن.

شایەتحاڵێک لە نزیکی فڕۆکەخانەکە بۆ 964 قسەیکردووە دەڵێت، کاتژمێر 10:22 گوێمان لە دەنگێکی گەورە بوو، دواتر دوکەڵ لە فڕۆکەخانە بەرز بووەوە.

دژە تیرۆری کوردستان دوای کەمتر لە کاتژمێرێک راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، هێرشەکە بەهۆی درۆنێکی بۆمبڕێژکراو بووە.

بەگوێرەی راگەیەنراوەکەی دژە تیرۆری کوردستان، فڕۆکەخانەی هەریر لە 20.10.2023 لەلایەن هێزەکانی هاوپەیمانان چۆڵکراوە.

بەپێی زانیاریەکان لەماوەی کەمتر لە مانگێکدا بەم هێرشەی ئەمڕۆ ئەوە نۆیەم جارە هێرش دەکرێتە سەر فڕۆکەخانەی هەریر.

دوای هێرشەکە هێزێک کە ناویان لەخۆیان ناوە “مقاوەمەی ئیسلامی” هێرشەکەی سەر فڕۆکەخانەی هەریری لە ئەستۆگرت.

پێنتاگۆن دوو رۆژ لەمەوبەر رایگەیاند، 55 هێرش کراوەتە سەر هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق و سوریا، بەو هۆیەوە 59 سەرباز بریندار بوون.

پێداچوونەوە: فەهمی نەبی

جارێکی دیکە هێرشکرایە سەر فڕۆکەخانەی هەریر

جارێکی دیکە هێرشکرایە سەر فڕۆکەخانەی هەریر

دوای دوو کاتژمێر هێشتا ئاگر لە فڕۆکەخانەی هەریر بەرزدە...

دوای دوو کاتژمێر هێشتا ئاگر لە فڕۆکەخانەی هەریر بەرزدەبێتەوە