دەستەی ژینگە وا دەڵێت

ئەگەر پڕۆژەکانی نیشتەجبوون مەرجە ژینگەیەکان جێبەجێ نەکەن سزا دەدرێن

964+

پێشەوا محەمەد

دەستەی ژینگەی هەرێم سزای جێبەجێنەکردنی مەرجە ژینگەییەکانی لەناو پڕۆژەکانی نیشتەجێبووندا دیاری کرد و دەڵێت، چاودێریی وردی پڕۆژەکان دەکەن.

بە پێی رێنماییەکەی دەستەی ژینگە، نەبوونی رەزامەندیی ژینگەیی سزاکەی هەشت ملیۆن دینارە، ئەگەر پڕۆژەیەک 25%ـی سەوزایی نەبوو یان لەبری سەوزکردنی نەکردبوو چوار ملیۆن دینار سزاکەیەتی و ئەگەر پڕۆژەیەک یەکەی چارەسەری نەبێت و 500 یەکە بێت سێ ملیۆن دینار، ئەگەر هەزار و یەک یەکە بێت چوار ملیۆن دینار و ئەگەر هەزار و 501  یەکە بێت پێنج ملیۆن دینار سزا دەدرێت.

لە رێنماییەکەدا ئەوەش هاتووە، گۆڕینی سایتپلانی پڕۆژە بەبێ رەزامەندیی دەستەی ژینگە سزاکەی یەک ملیۆن دینارە و فڕێنەدانی پاشماوەی خانوو چوار بۆ شەش ملیۆن دینار سزاکەیەتی و ئەگەر مۆلیدەی پڕۆژەیەکیش ژاوەژاوی هەبێت ملیۆنێک دینار سزا دەدرێت

“ئێمە لیژنەی چاودێریی پڕۆژەکانی نیشتەجێبوونمان هەیە و بە وردی چاودێری جێبەجێکردنی رێنمایی و مەرجەکانی دەستەی ژینگە دەکەن لە پڕۆژەکاندا و هەر پڕۆژەیەک پابەند نەبێت سزا دەدرێت”، ئەوە قسەی رەزاق خەیلانی، وتەبێژی دەستەی ژینگەی هەرێمە بۆ 964.

لە هەرێمی کوردستان مۆڵەت بە نزیکەی 200 پڕۆژەی نیشتەجێبوون دراوە  و زیاتر لە 200 هەزار یەکەیان هەیە.

دەستەی ژینگە پەرە بەو پڕۆژانە دەدات لەگەڵ گۆڕانکاری کە...

دەستەی ژینگە پەرە بەو پڕۆژانە دەدات لەگەڵ گۆڕانکاری کەشوهەوا دەگونجێن