هەموو دەرگاکان داخران

دادگای فیدراڵی: حەلبوسی ناتوانێت تانە لە بڕیارەکەی دادگا بدات

964+

شاخەوان عومەر

سەرۆکی دادگای فیدراڵی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی قسەیکردووە دەڵێت، بڕیاری دادگای فیدراڵی بۆ هەڵوەشانەوەی ئەندامیەتی محەمەد حەلبوسی لە پەرلەمان بڕیاری کۆتاییە و ناتوانێت تانەی لێ بدات.

جاسم ئەلعومەیری سەرۆکی دادگای فیدراڵی ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە رایگەیاند، بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی ئەندامیەتی محەمەد حەلبوسی، پابەندە بەمادەی 94ی دەستوور، هەربۆیە بڕیارەکە یەکجارەکیە.

سەرۆکی دادگای فیدراڵی دەڵێت، بەپێی مادەی 93ی دەستوور، بڕیارەکە هیچ رێگەیەکی تانە لێدانی نابێت، هاوکات بڕیارەکە پابەندیە بە هەموو دەسەڵاتەکانیەوە.

دادگای فیدڕاڵی عێراق رۆژی 14ی ئەم مانگە بڕیاری دا ئەندامیەتیی محەمەد رێکان حەلبوسی لە پەرلەمان هەڵوەشاندەوە لەسەر داوایەکی پەرلەمانتار لەیس دلێمی بە تۆمەتی ”ساختەکاری”.

گڵۆڵەی حەلبوسی کەوتە لێژی

گڵۆڵەی حەلبوسی کەوتە لێژی