کۆتا دوکانی ئامێری تەلەفۆن بەرەو داخستن دەچێت
964+
دیلان محەمەد جەزا
بەهجەت شێخ عەبدوڵا لە ساڵی 1983ـەوە یەکەم فرۆشیاری ئامێری تەلەفۆن بووە لە شاری سلێمانی.
ئێستا کۆتا دوکانی فرۆشتنی ئامێری تەلەفۆنە لە شاری سلێمانی.
لەبەر بێ بازاڕی دوکانەکەی بەرەو داخستن دەچێت و ئێستا زۆر دەگمەن هاوڵاتیان ئامێری تەلەفۆن دەکڕن.
هاتنی مۆبایل و بڵاوبوونەوەی لە ناو خەڵکدا بەشێوەیەک کە تاک بەتاک مەگەر بەدەگمەن ئەگینا خاوەنی مۆبایلی خۆیانن و ژمارەی تایبەتی خۆیان هەیە، بۆیە جێگای بە تەلەفۆنی ماڵان لێژکردوە.
لە ساڵانی 90 کاندا هێڵێکی تەلەفۆن بە نزیکەی 45 هەزار دیناری ئەو کاتە بوو، ئێستا هەمان ئەو هێڵە بەخۆڕاییە.