بێ زیانی گیانی بووە
لە رووداوێکی هاتوچۆ ئەمجارە ئۆتۆمبێڵی پۆلیسی هاتوچۆ خەتابارە
964+
بەرزان عوسمان – دوکان
به‌م شه‌وه، له سه‌ر رێگاى سه‌ره‌كى دوكان – رانیه ئۆتۆمبێلێكی هاتوچۆ تووشی روداوێکی هاتوچۆ بوو، به‌ڵام بێ زیانى گیانى بوون.
رووداوه‌كه له‌نێوان ئۆتۆمبێلێكى جۆرى نیسان ئێكستڕا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتووچۆى سلێمانى و و ئۆتۆمبێلێكى دیكه، لەسنوری ناحیەی خەلەکان لە نزیک گوندی کانی وەتمان روویداوه.
دانا جەبار لێپرسراوی بنکەی هاتوچۆی خەلەکان بۆ 964 وتی، “ئۆتۆمبێلەکەی هاتوچۆی سلێمانی بەهۆی خێراییەوە لە کۆنتڕۆڵ دەرچووە و پەڕیوەتەوە سایدی بەرامبەر و خۆی بە ئۆتۆمبێلێکی تردا کێشاوە”.
وتیشی “لە ئەنجامی رووداوەکەدا هاوڵاتیەک بەسەختی برینداربووە و لەلایەن تیمەکانی تەندروستیەوە گەیەندراوەتە نەخۆشخانە”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، زەرەرو زیانێکی زۆر بەر هەردوو ئۆتۆمبێلەکە کەوتووە.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن