ئایا کێشەکانیان چارەسەر دەبێت؟

فەرمانی گواستنەوەی 14 پزیشکی گەرمیان بۆ زانکۆی پزیشکی شارەکەیان دەرچوو

964+
میلاد جەلال – گەرمیان

وەزارتی تەندورستی فەرمانی بۆ 14 پزیشکی تەندروستی گەرمیان دەرکردووە، راژەکەیان گواسترایەوە کۆلیژی پزیشکی زانکۆی گەرمیان.

د.شێرکۆ نەریمان راگری کۆلێژی پزیشکی زانکۆی گەرمیان بە 964ى راگەیاند، “لە سبەیەوە ئەو پزیشکانە دەتوانن دەستھەڵگرتن بکەن و لە زانکۆی گەرمیان دەستبەکاربن”.

راگری کۆلێژی پزیشکی زانکۆی گەرمیان ئاماژەی بەوەشکرد، بەھاتنی ئەو 14 پزیشکە تا رادەیەک بۆ ئەمساڵ کێشەی کەمی ستافمان چارەسەر بووە، بەڵام بۆ ساڵانی داھاتوو پێویستمان بە پزیشکی زیاتر دەبێت”.

تەندروستی گەرمیان پێشتر رایگەیاندبوو رازی نابن بە گواستنەوەی راژەی ئەو 14 پزیشکەیان، چونکە کاریگەری لەسەر ئاستی خزمەتی نەخۆشخانەکان دەبێت.

پەیامنێری 964، پەیوەندی بە سیروان محەمەد بەڕێوەبەری تەندروستی گەرمیانەوە کرد، بەڵام رەتیانکردەوە ھیچ لێدوانێک لەو بارەوە بدەن.

چارەنووسی مامۆستایانی کۆلیژی پزیشکیی زانکۆی گەرمیان ن...

چارەنووسی مامۆستایانی کۆلیژی پزیشکیی زانکۆی گەرمیان نادیارە

پێداچوونەوە: شاخەوان عومەر