340 ملیۆن دینار بوودجەکەیانە
نۆ پڕۆژەی کارەبا لە هەڵەبجە جێبەجێ دەکرێن
964+
پێشەوا محەمەد
نۆ پڕۆژەی کارەبا لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە جێبەجێ دەکرێن و بەڕێوەبەری کارەبای هەڵەبجەش دەڵێت، گوژمەی کۆی پڕۆژەکان 340 ملیۆن دینارە.
پڕۆژەکان لە چوارچێوەی نۆژەنکردنەوە و رووناککردنەوە و کەمکردنەوەی لۆدی سەر محاویلەکانی سنووری پارێزگای هەڵەبجەیە.
سەعید سەید قادر، بەڕێوەبەری گشتی کارەبای هەڵەبجە بە 964ـی راگەیاند، سەرجەم پڕۆژەکان لەسەر داهاتی 8%ـی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای هەڵەبجە دەبێت.
وتیشی، “ئیشوکارەکانی سەرجەم ئەو پڕۆژانە تەواو بوون و لە ئاییندەیەکی نزیکدا دەکەونە بوواری جێبەجێکردنەوە”.
پڕۆژەکان بریتین لە:
*دانانی محاویلە بۆ گەڕەکی شارەوانی لە قەزای ناوەندی هەڵەبجە.
*دانانی گڵۆپی رووناکی بۆ گەڕەکی تەربیە هەتا گوڵان لە ناوەندی قەزای هەڵەبجە.
*دانانی گڵۆپی رووناکی بۆ گەڕەکی کۆکۆییەکان لە ناوەندی قەزای هەڵەبجە.
*چارەسەرکردنی بارزۆری کارەبای گوندی بامۆك.
*نۆژەنکردنەوەی تۆڕی کارەبای گوندی گردی قازی.
*نۆژەنکردنەوەی تۆڕی کارەبای گوندی گێڵەك.
*نۆژەنکردنەوەی پێکهاتەی رووناکیی شەقامی گەڕەکی شارەوانی.
*نۆژەنکردنەوە و دانانی محاویلە لە گوندی زەڵم لە خورماڵ.
*جیاکردنەوەی کارەبای گوندی کشەدەری لە گوندی تەپەسەرقوڵە.