شایەتحاڵ و پۆلیس چی دەڵێن؟

   حەوت ئۆتۆمبێل بەیەکیاندادا و پێنج کەس بریندار بوون

964+
کاروان ساڵحی – کەرکوک

له‌ رێگای كه‌ركوك – سلێمانی، حه‌وت ئۆتۆمبێل به‌یه‌كیاندادا و به‌هۆیه‌وه‌ پێنج كه‌س بریندار بوون، كه‌ پێده‌چێت به‌هۆی كۆبوونه‌وه‌ی ئاو بووبێت.
رووداوه‌كه‌ به‌یانی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ لەسەر رێگای نێوان کەرکوک – سلێمانی و بە دیاریکراوی له‌ نزیک گوندی چیمەن بوو، كه‌ حه‌وت ئۆتۆمبێل دووچاری رووداوی هاتوچۆ بوون.

حوسین عەلی، كه‌ شایەتحاڵی رووداوه‌كه‌ بوو، بە 964ی وت، بەیانی ئەمڕۆ لە کاتی چوونی بۆ دەوامی خۆی لە فەرمانگەی کشتوکاڵی قەرەهەنجیر، رووداوەکەی بە چاوی خۆی بینیوە و بە وتەی ئه‌و، لە ناو بریندارەکاندا ژن هه‌بوو.

سامان یابە بەرپرسی راگەیاندنی فەرمانگەی تەندروستیی کەرکوک بە 964ـی وت، نزیکه‌ی کاتژمێر نۆی بەیانی پێنج برینداری رووداوەکەی نزیک چیمەن گەیشتنە نەخۆشخانەی ئازادی بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەری پێویست، بەڵام برینەکانیان مەترسیدار نییه‌.
مفەوەزی هاتوچۆ عەلی ئەنوەر بە 964ی وت، هۆکاری رووداوەکە بەشێکی دەگەڕێتەوە بۆ كەڵەکەبوونی ئاوی باران، بەشێکیشی پابەندنەبوونی شۆفێرانه‌ بە رێنماییەکانی هاتوچۆ و خێرایی لێخوڕێن .

پێداچوونه‌وه‌: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا

   حەوت ئۆتۆمبێل بەیەکیاندادا و پێنج کەس بریندار بوون

لە رووداوێکی هاتوچۆدا سێ ئۆتۆمبێل زیانیان بەرکەوت و بر...

لە رووداوێکی هاتوچۆدا سێ ئۆتۆمبێل زیانیان بەرکەوت و برینداریش هەیە