هەواڵەکان لە کەشی سلێمانییەوە

سلێمانی ئاهەنگ دەگێڕێت و دابەشکردنی نەوتیش بەردەوامە

964+

ژووری هەواڵ

چالاکییەکانی یادی بونیادنانی سلێمانی نەوەستاوە، ئەمڕۆ هەزاران کەس لێرە لە سلێمانی بەشدارییان لە یادی 239 ساڵەی بنیادنانی سلێمانیدا کرد.
یاری ئاگرین و کۆنسێرت و گۆرانی و میوزیک و کڵاوکڵاوێنەو یەک دنیا چالاکی تر ئەوەندەی تر جەوی شاریان خۆشکردووە.
رێکخەرانی مەراسیمەکە زوو رایانگەیاند ئەو کۆنسێرتەی لە هۆڵی هونەر هەیە بلیتەکانی هەموو فرۆشراون، لە دەرەوەی سلێمانیش خەڵکێکی زۆر هاتوون و بەشداری خۆشی خەڵکی شارەکەیان کردووە.

وەزارەتی سامانە سروشتییەکان دەڵێت، نزیکەی 474 خێزان لە ناوچە جیاوازەکانی هەرێم نەوتیان وەرگرتووە و پڕۆسەکەش بەردەوام دەبێت.
بە پێی راگەیەندراوەکە زیاتر لە 94 ملیۆن لیتر نەوتی سپیی دابەشکراوە، ئەم چەند رۆژە لە دهۆک و سلێمانیش دابەشکردن دەستی پێکردووە، ئەوەی ماوە سەنتەری هەولێرە کە 26ی مانگ دەست پێدەکات.

پڕۆژه‌ى ئاوى “خاس” له‌ قه‌ڵادزێ به‌ كلۆرى توركی پاكده‌كرێته‌وه‌ و ئه‌مڕۆش وه‌جبه‌یه‌كی نوێى ئه‌و كلۆره‌ گه‌یشت.
لە پرۆژەکە پێشتر كلۆرى ئێرانیان به‌كارهێناوه‌، به‌ڵام دواى ئه‌وه‌ى توركیه‌كه‌یان تاقی كردووه‌ته‌وه‌، بۆیان ده‌ركه‌وتووه‌ له‌رووى كوالێتییه‌وه‌ ئه‌وه‌ى توركیا باشتره‌، بۆیه‌ به‌رده‌وام له‌و وڵاته‌ ده‌یكڕن.
ئه‌ندازیار مارف مه‌حمود، به‌ڕێوه‌به‌رى پڕۆژه‌كه‌ به‌ 964ـى وت به‌هۆى كه‌مبوونه‌وه‌ى ماده‌ى كلۆر ماوه‌یه‌كه‌ داوایان كردووه‌ له‌ توركیا كلۆریان بۆ بێت و ئه‌مڕۆش ئه‌و كلۆره‌ گه‌یشتووه‌.

دەنگوباسی ئەمرۆ لە هەواڵەکانی توانا  ببیستە

دەنگوباسی ئەمرۆ لە هەواڵەکانی توانا ببیستە