تایبەت بە راو و داربڕینەوە

رێنمایی دەدرێتە 56 گوندی ناحیەی سەرکەپکان

964+

پێشەوا محەمەد

پۆلیسی دارستان و ژینگەی راپەڕین رێنمایی داوەتە 56 گوندی ناحیەی سەرکەپکانی سەر بە قەزای رانیە، کە لە راوی باڵندە و ئاژەڵ و داربڕین دووربکەونەوە.

دوێنێ دووشەممە پۆلیسی دارستان و ژینگەی سەرکەپکان موختاری ئەو گوندانەی بانگ کردووە و داوای کردووە لە راوکردن دوور بکەونەوە و داریش نەبڕن و هاوکاریان بن ئەگەر کەسێکی تر ئەو کارەی کرد پێیان بڵێن.

شۆڕش کاکە، بەڕێوەبەری پۆلیسی دارستان و ژینگەی راپەڕین بە 964ـی راگەیاند، ئەو سنوورە زۆر فراوانە و لە توانای کۆنتڕۆڵی ئەواندا نییە، بۆیە هاوکاری و بەدەمەوەچوونی دانیشتوانی گوندەکان بۆ ئەوان زۆر گرنگە.

وتیشی، “بەشێك لە دانیشتوانی گوندەکان پێشتریش هاوکارمان بوون، بەڵام داوامان لێکردن زیاتر هاوکارمان بن و ژمارە تەلەفۆنمان پێداون تا لە هەر حاڵەتێکی راوکردن، یان بڕینەوەی دار و زیانگەیاندن بە سروشت ئاگادارمان بکەنەوە”.

بە پێی ئاماری بەڕێوەبەرایەتییەکە، ئەمساڵ لە سنوورەکەیان زیاتر لە 35 کەس لەسەر داربڕین دەستگیرکراون و نزیکەی 30 کەسیش لەسەر راوکردن دەستگیر کراون.

لە رانیە و چوارقوڕنە چوار کەس لەسەر بیرلێدان دەستگیر ک...

لە رانیە و چوارقوڕنە چوار کەس لەسەر بیرلێدان دەستگیر کران