لە هەڵەبجە بووە
کێڵگەیەکی مادەی هۆشبەر دۆزرایەوە و ئاسایش دەستیبەسەرداگرت
964+
فەهمی نەبی
ئاسایشی سلێمانی رایگەیاند سێ کەسیان لە هەڵەبجە دەستگیرکردووە کە کێڵگەیەکی مادەیەکی هۆشبەریان دروستکردووە و رووەکی جۆری مەریجوانەیان لێ چاندووە.
ئەمشەو یەکشەممە دەزگای ئاسایشی هەرێم رایگەیاند، ئاسایشی شارەزوور لە شاری هەڵەبجە چوونەتە کێڵگەیەک 65 بنە رووەکی ماریجوانە (حەشیش)یان چاندووە و بازرگانیان پێکردووە.
کاتێک ئاسایش چووەتە کێڵگەکە سێ تۆمەتبارەکە هەڵاتوون و ئاسایش لە ئۆپەراسیۆنێک دەستگیریکردوون.
لە کێڵگەکە دەستگیراوە بەسەر چەند جۆرێکی دیکەی مادەی هۆشبەر کە ساز و ئامادەکرابوون بۆ ساغکردنەوە، بەڵام ئاسایش دەڵێت، هەر لەشوێنی خۆی لەناو کێڵگەکە لەناوبران.
ئەو سێ کەسە بەپێی مادەی 26 لە یاسای بەرەنگاربونەوەی ماددە هۆشبەرەکان و کارتێکارە ئەقڵیەکان لێکۆڵینەوەیان لەگەڵ دەکرێت.