ئەم هەواڵە بخوێنەرەوە

کە ئەنفلۆنزات گرت یەکسەر رامەکە حەبە سێ دەنکییەکە بخۆیت

964+

پێشەوا محەمەد

پزیشکێکی هەناوی هۆشداری دەدات لە بەکارهێنانی حەبی ئەزیسرۆمایسین لە کاتی گرتنی ئەنفلۆنزادا و دەڵێت، ئەو حەبە هی بەکتریایە و بۆ ئەنفلۆنزا نابێت.

حەبەکە بە زمانی میللی سێ دەنکی و شەش دەنکیشی پێدەوترێت.

سەبارەت بە کاریگەرییەکانی ئەو دەرمانە، زانیار ئاغال، پزیشکی پسپۆڕی هەناو بە 964ـی وت، “بەکارهێنانی وا دەکات لاشەت توانای بەرگری نەمێنێت بەرانبەر پەتا”.

دەشڵێت، حەبی ئەزیسرۆمایسین کارلێک دەکات لەگەڵ دەرمانەکانی دژە چەوری وەک ئەتۆرڤاستاتین، بۆیە بە پێویستی دەزانێت بە چاودێریی پزیشک بەکار بێت و تەنانەت زۆرجار پێویستە دەستکاری دەرمانی چەورییەکە بکرێت.

“ئەو دەرمانە سەر بە گرووپی ئەو دەرمانانەیە کە کارەباگەیاندنی دڵ درێژ دەکەنەوە لە هەندێک کەسدا کە نەخۆشییەکی دەگمەنی دڵیان هەیە، بەمەش ئەگەری تێکچوونی کارەبای دڵ دروست دەبێت”، ئەو پزیشکە وادەڵێت.

لەم وەرزەدا بەهۆی گۆرانی وەرزەوە ئەنفلۆزا بڵاوە و خەڵکێکی زۆر دەیگرن و پەنا بۆ بەکارهێنانی دەرمان دەبەن.

لەمەودوا لە مۆبایلەکەتەوە نرخ و کوالیتی دەرمان دەزانی...

لەمەودوا لە مۆبایلەکەتەوە نرخ و کوالیتی دەرمان دەزانیت