تیپەکانی کوردستان پێشەنگن

كچانی سلێمانی بووه‌ پاڵه‌وانی عێراق

964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا

ئەمڕۆ شەممە پاڵەوانیه‌تیی كۆماری عێراق بۆ باسکەی كچان “3X3” لە بەغدا كۆتاییهات و هه‌ڵبژارده‌ی سلێمانی نازناوه‌كه‌ی برده‌وه‌.

پاڵه‌وانیه‌تییه‌كه‌ بە بەشداری 10 تیپ لە پارێزگا جیاجیاکانی عێراق له‌ رۆژانی10 و 11ی ئه‌م مانگه‌ به‌ڕیوه‌چوو، كه‌ یارییه‌كان له‌ یاریگه‌ی كراوه‌دا به‌ڕێوه‌چوون.

له‌ ئه‌نجامی كۆتایی پاڵه‌وانیه‌تییه‌كه‌دا، تیپی هه‌ڵبژارده‌ی سلێمانی پلەی یەکەمیان به‌ده‌ستهێنا، تیپه‌كانی هەولێر و دهۆک پلەكانی دووه‌م و سێیەمیان برده‌وه‌.

تیپە بەشداربووەکان بریتی بوون لە هه‌ڵبژارده‌ی پارێزگاكانی “کەرکوک، هەولێر، کەربەلا، دیوانیە، نەجەف، واست، بابل، سلێمانی، نەینەوا و دهۆك”.

هەڵبژاردەی باسکەی 3*3ـی سلێمانی پێکدێت لە یاریزانان (بریسکە شۆرش، ئێڤران موزەفەر، ئاوا عەبدوڵا و کیژێ فەریق) تیپەکەش لەلایەن رزگار محەمەد رەئوف سەرپەرشتی دەکرێت.

هەڵبژاردەی باسکەی سلێمانی بەشداری پاڵەوانیەتی کۆماری ...

هەڵبژاردەی باسکەی سلێمانی بەشداری پاڵەوانیەتی کۆماری دەکات