"نەبوونی خزمەتگوزاری"

دانیشتووانی 40 گوندی ناوچەی داودە کۆچ دەکەن

+964

سیروان خورشید – دوزخورماتوو

بەهۆی خراپیی رێگاوبان و نەبوونی خزمەتگوزاری، رێژەی دانیشتووانی 40 گوندی ناوچەی داودەی سنووری دوزخورماتو لە 80% کەمی کردووە و بەرەو ناوچەکانی دیکەی هەرێمی کوردستان و عێراق کۆچ دەکەن.

سەڵاح مەجید یەکێکە لە دانیشتووانی گوندی قوم پەڵک لە ناوچەی داودە، بە 964ی وت، ساڵانێکە دەیان جار سەرجەم لایەنە پەیوەندیدار و بەرپرسانیان لە خراپیی رێگاوبان و نەبوونی خزمەتگوزارییەکان ئاگادارکردووەتەوە، بەڵام هیچ کەسێک خۆی ناکات بە خاوەنیان، وتیشی “خەڵکی گوندەکان بە ناچاری ماڵوحاڵیان دەفرۆشن و کۆچ دەکەن بەرەو ناوچەکانی دیکەی هەرێمی کوردستان”.

964پەیوەندی کرد بە عومەر عەلی ئەنجومەنی ناحیەی زنانە، ئەو وتی، زۆر لایەن ئاگادارن لە خراپیی دۆخەکە، تەنیا بەڵێنی بێ کردار بە دانیشتووان دراوە، وتیشی “دانیشتووانی گوندەکان ساڵ بە ساڵ رێژەیان روو لە کەمی دەکات، هۆکارەکەی تەنیا نەبوونی مافە سەرەتاییەکانیانە.

وتیشی، زۆربەی دانیشتووانەکەی خاوەن شەهید و ئەنفالن و کەس ئاوڕیان لێناداتەوە .

سنووری ناوچەی داودە زیاتر لە 40 گوندن، ژمارەی دانیشتووانی کە پێشتر زیاتر لە 1500 ماڵ بوون، ئێستا تەنیا 200 ماڵی لێ ماوەتەوە.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

شوانکارەکانی ناوچەی داودە بە چەکەوە ئاژەڵ دەلەوەڕێنن

شوانکارەکانی ناوچەی داودە بە چەکەوە ئاژەڵ دەلەوەڕێنن

دانیشتووانی 40 گوندی ناوچەی داودە کۆچ دەکەن