هەواڵ
لە بنکەی گوێر
کارمەندێکی ئاسایش بەهۆی تەزووی کارەباوە گیانی لەدەستدا
964+
شۆڕش هەرکی – هەولێر
ئەمڕۆ هەینی، کارمەندێکی ئاسایش لە هەولێر بەهۆی تەزووی کارەباوە گیانی لەدەستدا.
موقەدەم ئەردەڵان، وتەبێژی ئاسایشی هەولێر بە 964ـی وت، ئەو کارمەندەی ئاسایش لە بنکەی گوێر بەهۆی تەزووی کارەباوە گیانی لەدەستداوە.
964 دەزانێت، کارمەندەکە لە بنکەی ئاسایشی ناحیەی گوێری قەزای مەخمور دەوام دەکات، لەکاتی ئەرکدا تەزووی کارەبا گرتوویەتی و گیانی لەدەستداوە.
ئێستا بەمەبەستی توێکاری تەرمەکەی رەوانەی پزیشکی دادی هەولێر کراوە.
پێداچوونەوە: توانا نەقی